حاجیان لە مەککە. وێنە :964
ئەو هاوڵاتیانەی لە سعودیە گيریان خواردبوو ئێستا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ کوردستان
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، توانیویانە رەزامەندی بەدەست بهێنن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لە گەڕانەوەیان لە سعودیە گیریان خواردبوو.
ئەو کەسانە لەوانەن کە بە ڤیزای ساڵی گەشتی سعودییەیان کردبوو، ئەمەش لە وەرزی حەجکردندا قەدەغە کرابوو، بۆیە لە مەرزی عەرعەر کە خاڵی سنووری نێوان سعودیە و عێراقە لە دیوی عەرەبستانی سعودییەوە گیریان خواردبوو نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە.
ئەوقافی هەرێم دەڵێت: رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات لە رێگەی پاسی تایبەت بۆ هەولێر و دهۆک و سلێمانی.
داوا لەو هاوڵاتیانەش دەکات کە گیریان خواردووە با پەیوەندی بە خاوەن کۆمپانیاکانیان بکەن تاوەکو پاسیان بۆ دابین بکەن.