هەولێر دەگاتە 45 پلە

لە هەشت پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبنەوە

964+
پەری ساڵح

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەسپێکی هاوینە و بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و بەپێی راپۆرتێکی کەشناسی عێراقیش لە هەشت پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 بەرز دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەپێی ناوچەکان دەگۆڕێت و هەندێکیان بە جێگیری دەمێننەوە و لە گەرمیانیش 48 پلەی سیلیزییە.

بەپێی راپۆرتەکەی کەشناسی عێراق، هەریەک لە ناوچەکانی نەجەف و بەسڕە و زیقار و میسان و واست و دیوانیە و موسەنا لەنێوان 50 بۆ 51 پلەی سیلیزییە.

ئەمڕۆ هەینی 21.6.2024
خێراى با / مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/س .
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 45
سلێمانى: 40
دهۆک : 43
زاخۆ : 45
هەڵەبجە : 44
کەرکوک: 46
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران: 30

گەرمیان: 48