یادگارییه تاڵه‌كه وه‌ك خۆى ماوه
50 رۆژه دیواره رووخاوه‌كه‌ى كۆڕێ چاكنه‌كراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
50 رۆژ به‌سه‌ر رووخانى ئه‌و دیواره‌ى ناحیه‌ى كۆڕێ تێده‌په‌ڕێت، كه به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك رووخا‌و به‌هۆیه‌وه ژنێك گیانى له‌ده‌ستدا، قایمقامى پیرمایش ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێن پاره بۆ چاككردنه‌وه‌ى دابین بكرێت.
رۆژى 1.5.2024 بەهۆی باران بارینى زۆر و دروستبوونى لافاو له به‌شێكی ناحیه‌ى کۆڕێ، دیوارێک رووخاوە و به‌هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن.
دیواره‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگاى دووسایدی سه‌ره‌كى ناو ئه‌م ناحیه‌یه و په‌رژینى گۆڕستانێك بوو، به‌ڵام به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوێكى زۆرى باران له پشت دیواره‌كه‌وه، رووخا.
حامید ئیسماعیل، قایمقامی قەزای پیرمام به 964ـى راگه‌یاند، كه‌شفی شوێنه‌كه‌یان كردووه و چاوه‌ڕێى دابینكردنى پاره‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ى دیواره‌كه.
وتیشی “له‌م رۆژانه پاره‌كه دابین ده‌كرێت و ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ین”.