40 سه‌رپێچیش تۆمار كراوه
ئه‌م جه‌ژنه نزیكه‌ى 85 هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌ڵه‌بجه كردبوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى كه گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى هه‌ر چوار رۆژى جه‌ژنى قورباندا نزیكه‌ى 85 هه‌زار گه‌شتیار روویان له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى ئه‌م پارێزگایه كردووه.
ژماره‌ى گه‌شتیاران به‌دیاریكراوی 84 هه‌زار و 176 گه‌شتیار بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌هه‌ر چوار رۆژه‌كه‌ى جه‌ژن چاودێری وردی شوێنكاره‌كانیشیان كردووه و توانیویانه 40 سه‌رپێچی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه تۆممار بكه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ده‌شڵێت، سه‌رۆه‌ڕاى هاتنى ئه‌و ژماره گه‌شتیاره، خۆشبەختانه هیچ رووداوێکی نەخوازراویش رووینەداوە.