"ئه‌مڕۆش پڕى گه‌شتیاره"
له سێ رۆژى جه‌ژن زیاتر له 50 هه‌زار گه‌شتیار له سۆران بوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گەشتوگوزاری سۆران ده‌ڵێت، له سێ رۆژى جه‌ژنى قورباندا زیاتر له 50 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى ناوچه جیاجیاكانى ئیداره‌ى سۆرانیان كردووه و پێشبینیش ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ چواره‌م رۆژى جه‌ژن سنووره‌كه‌یان پڕ بووبێت له گه‌شتیار.
جارێ گەشتوگوزارى سۆران ئامارى گه‌شتیارانى بۆ جه‌ژنى قوربان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكی 964 دا، فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران ئاشكراى كرد كه له رۆژانى یه‌كه‌م و دووه‌مى جه‌ژندا زیاتر له 30 هه‌زار گه‌شتیار و له رۆژی سێیه‌میشدا 20 هه‌زار هاتوونه‌ته سنووره‌كه‌یان.
وتیشی “سه‌ردانیكردنى گه‌شتیاران به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ بووه بۆ ته‌واوى ناوچه گه‌شتیارییه‌كانمان هه‌موو ناوچه‌كان گه‌شتیاری لێ بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هاوكارى تیمه‌كانى هاتوچۆ و به‌رگرى شارستانى و پۆلیس و ئاساییش گه‌شتیاران له دۆخێكی باش دا بوونه‌و بچووكترین كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست نه‌بووه.
بۆ رۆژى چواره‌مى جه‌ژنیش، فه‌یسه‌ڵ سادق پێشبینى كرد وه‌كو رۆژانى دیكه‌ى جه‌ژن سنووره‌كه‌یان پڕ له گه‌شتیار بێت و دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌و پلانه‌ى پێشتر بۆ رۆژانى جه‌ژن دایان‌نابوو، وه‌كو خۆى جێبه‌جێ كراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه.