ترێندی جەژن

جەژنە و سۆشیال میدیا لەبەر کلیپ و گۆرانی بەرناکەوێ

+964

پەری ساڵح

جەژنە و سۆشیال میدیا لەبەر کلیپ و گۆرانی بەرناکەوێت و بەشێک لە هونەرمەندان بەرهەمی نوێیان بڵاوکردەوە، میران عەلییش لەبەرخاتری عێراق کردی بە عەرەبی و تەها قادریش ساحەکەی بەجێهێشت.

خانمە گۆرانیبێژی لاو، کەژێ هاوتا بە یادی مامی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی “زەماوەند” دەشڵێت: خۆشەویستی مامم زیاد ئەسعەد وایکرد نوێی بکەمەوە و کارەکانی جوان و تایبەتن.

هونەرمەند دیاری قەرەداغی سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی هەشت خولەکییە و ماهیر ئەمینیش خەریکی تۆمارکردنی کلیپی گۆرانییەکی عاشقانەیە.

تەها قادر بە کراسی کوردی جەژنەکەی بۆ هەوادارانی گەرم کرد و ماڵئاوایی یەکجاریشی لێکردن

دواجار ئاو کرا بەو ئاگرەی تەها قادر نابوویەوە

دواجار ئاو کرا بەو ئاگرەی تەها قادر نابوویەوە