رووداوی هاتوچۆ لە دهۆک
رووداوی هاتوچۆ
کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەس بریندار بوون
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19.6.2024 رووداوێکی هاتوچۆ لە سەنتەری پارێزگای دهۆک روویدا، بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسیش برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکانی 964، لە کاتژمێر 5:33 بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دهۆک روویداوە، کەسێکی تەمەن سەرووی 40 ساڵ گیانی لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندارن، کە خەڵکی پارێزگای دهۆکن.
هەیسەم بەربوهاری وتەبێژی سەنتەری 122 لە دهۆک بە 964ی وت، گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و تیمەکانیان توانیان بریندارەکان لە ناو ئۆتۆمبێل دەربهێنن، کە کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسیش بریندار بوون.
وتیشی، خاوەنی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان لە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەست دا و دوو بریندارەکەش ئێستا لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە ژێر چاودێریی پزیشکدان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا