دوای کاتژمێرێک كۆنتڕۆڵ کرا
ئاگره‌كه‌ى چیاى سه‌فین په‌ڕییه‌وه بۆ هیران و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و ئاگره‌ى ماوه‌ى سێ كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر له گوندى ناودارۆكانى سنوورى چیاى سه‌فینى سه‌ر به شه‌قڵاوه كهتبووهوه، په‌ڕێوه‌ته‌وه ناحیه‌ى هیران و خه‌ڵكى خۆبه‌خش خه‌ریكن كۆنتڕۆڵى ده‌كه‌ن.
ئاگره‌كه له زنجیره چیاى سه‌فین له كێلهك بهڕیوهتهوه سنوورى گوندى بێلنگه له هیران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رگرى شارستانى هیران به 964ـى وت، به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه نه‌تواندراوه پێداویستییه‌كانى ئاگركوژاندنه‌وه بگه‌یه‌ننه ئه‌و شوێنه.
وتیشی “خه‌ڵكى خۆبه‌خشی گونده‌كه خه‌ریكى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن”.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 9:15 خولهك
سه‌رچاوه‌كه‌ى به‌رگرى شارستانى هيران بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه ئاگره‌كه‌ى چیاى سه‌فین له دیوى هیرانه‌وه به ته‌واوه‌تى كۆنتڕۆڵ كراوه و تیمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنانه‌ى كه رێگاى ئۆتۆمبێل هه‌بووه.
لایخۆشیه‌وه مقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، كه‌مێك پێش ئێستا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه چه‌ند كه‌سێك وه‌كو هۆكارى ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه ده‌ستگیركراون.
وتیشی “له‌لایه‌ن ئاساییشه‌وه ئه‌و كه‌سانه كه وه‌كو گه‌شتیار له‌و شوێنه بوونه ده‌ستگیركراون”.