کۆشکەکەی جۆرج واشنتن، یەکەم سەرۆکی ئەمریکا، فۆتۆ: X
باوه‌ڕپێنه‌كراوه
له ماڵی سه‌رۆكی ئه‌مریكا چی دۆزرایه‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە کاتی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی کۆشکی جۆرج واشنتۆن، یەکەم سەرۆکی ئەمریکا، شوێنەوارناسەکان چه‌ند پەرداخێکی شووشه‌یان دۆزیەوە، کە میوەی تێدابوو، مێژووەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەیەم.
گۆڤاری نیوزویک ئاماژە بەوە دەکات، کە زاناکان ئەم شووشانهیان لە ژێرزەمینەکەی کۆشکەکەدا دۆزیوەتەوە.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە کاتی نۆژەنکردنەوەی کۆشکەکەدا کە دەکەوێتە سەر موڵکێکی مێژوویی لە ویلایەتی ڤێرجینیا، توێژەران لە ژێرزەمینەکەدا 35 دەفری شووشەیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەیەم.
بە گوێرەی گۆڤارەکە، لە کۆی 35 دەفر، 29 دەفریان وەک خۆیان ماونەتەوە و میوەی تێدابووە، كه هێشتا تێكنهچوونه و لە دۆخێکی باشدان، له كاتێكدا تەمەنی هه‌ڵگرتنی ئه‌و شووشانه به نزیکەی 250 ساڵ مەزەندە دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژە بەوە دەکات، پێشتر توێژەران لە ژێرزەمینی كۆشكه‌كه‌ی جۆرج واشنتن‌دا دوو بوتڵیان دۆزیوەتەوە، کە شلەیەکی تێدابووه لەگەڵ گێلاسی ترش.
توێژەران بڕیاریانداوه ناوەڕۆکی ئەو ده‌فرانه وەربگرن و بیانخه‌نه ساردكه‌ره‌وه تا پله‌ی به‌ستن، بۆ ئەوەی دواتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکه‌ن.