لە عێراقیش
له كوردستانەوە ده‌نگ بۆ سه‌رۆكی ئێران ده‌درێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، سندوقی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش دابنرێت.
ئاژانسی ئێرنای ئێرانی له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌د كازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران له عێراق بڵاویكرده‌وه، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له شه‌ش شاری عێراق و كوردستان سندوقی ده‌نگدان داده‌نرێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه سندوقه‌كان له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، بەغدا، کەربەلا، نەجەف و بەسڕه داده‌نرێن.
پێشبینیی ده‌كرێت زیاتر له 20 هه‌زار ئێرانی له ناو عێراقه‌وه به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن.
بڕیاره 14مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی 28ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ بێته هه‌ڵبژاردن، دوای ئه‌وه‌ی
رۆژی یەکشەممە 19.5.2024 هێلێکۆپتەرێک کە سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی و وەزیری دەرەوە و ئیمام جومعەی تەبرێز و پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوای لەگەڵ پێنج کەسی دیکە تێدا بوو، بە رووداوێک کەوتە خواره‌وە و سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.