پارێزگای هه‌ولێر:
كاره‌بای 53 گوند و پڕۆژه‌ی ئاوی مه‌خمور چاككرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخموور گەڕێندرایه‌وه، كه به‌هۆی بایه‌كی به‌هێزه‌وه تێكچووبوو.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر شه‌وی رابردوو ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه دوای ئەوەی لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، بەهۆی بایەكی بەهێزەوە، چوار تاوەری 33 كەی ڤی قەراج لە كونە سیخوڕە كەوت و بەهۆیەوە 53 گوند و ناحیەیەك لەگەڵ پڕۆژەی ئاوی مەخموور بێ كارەبا بوون، له لایه‌ن تیمه‌كانی بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی كارەبای هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی مەخمور، سەرباری ئه‌وه‌ی جەژن و پشووه، به‌ڵام توانرا كارەبا بۆ 53 گوند و پرۆژەی ئاوی مەخمور بگەڕێندرێتەوە.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، 30 ستوون لەگەڵ كەلوپەلی دیکەی پێویست بۆ چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای ئه‌و ناوچانه دابینكرا و توانرا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.