دیمەنی ئەو ئامێرانەی دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
بە ئامێرەکانیانەوە
تەنیا ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی 6 بیرهەڵکەن دەستگیر کراون
964+
توانا نەقی
لە سنووری سلێمانی بەتایبەت لە چەمچەماڵ و سیتەک تەنیا ئەمڕۆ شەش هاوڵاتی بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن دەستگیرکراون و دەستیش گیراوە بەسەر ئامێرەکانیاندا.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی بنگرد سەربە قەزای چەمچەماڵ مەفرەزەکانیان توانیویانە دوو کەس دەستگیر بکەن کە بیری نایاساییان هەڵکەندووە و هەروەها توانیویانە دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی بیر هەڵکەندن لە جۆری سوری.
دەشلێت، بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕیش دەرچوون بۆ سنووری سیتەکی کۆن، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتیان بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن دەستگیر کردووە، هاوکات دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە، 13 بۆری و یەک بۆردی کارەبا.
لە چالاکیەکی دیکەدا توانراوە دوو کەسی دیکە لە سنووری گوندی زەردەبی سیتەک دەستگیر بکرێن بە هەمان تۆمەت و دەستیشگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن و 39 بۆر.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە کراونەتەوە و رەوانەی دادگا کراون رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێت.