16 شوێنن

ئەگەر لە ئیدارەی راپەڕین قوربانیت کرد پاشماوەکەی لەم شوێنانە فڕێبدە

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی راپەڕین ئەو شوێنانەی دیاری کرد، کە دەبێت پاشماوەی قوربانیکردنی لێ فڕێبدرێت، سەرۆکی شارەوانییەکی سنوورەکەش دەڵێت، بۆ ئاسانکاریی کۆبوونەوەی پاشماوەکەیە.

بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانیی رانییە بۆ 964ـی روونکردەوە، دیاریکردنی ئەو شوێنانە بۆ ئەوەیە هەرکەسە و لای خۆیەوە پاشماوەی قوربانی فڕێنەدات و ببێتە هۆکاری پیسبوون و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش.

وتیشی، “پێویستە هاوڵاتیان پابەند بن چونکە ئەو شوێنانە بۆ ئاسانکاریی کۆکردنەوەی پاشماوەکان داندراون و زوو پاشماوەکان فڕێدەدرێن و لەناودەبرێن”.

سنووری شارەوانیی رانییە و بۆسکێن:

*ناوچەی پیشەسازیی تەنیشت گەنجینەی شارەوانیی رانییە.

*کلکەی کۆڵێن سەرەتای رێگا خۆڵەکەی وێستگەی داپۆشینی خۆراک.

*رێگای سەرکەپکان بەرامبەر رۆژ سیتی.

سنووری شارەوانیی سەرکەپکان:

*رێگای سەرکەپکان – حاجیاوا نزیک پردی گەرمکەداڵ.

سنووری شارەوانیی حاجیاوا:

*مەیدانی فرۆشتنی ئاژەڵان رێگای ئەستریلان.

*چواررێیانی قەبرستان رێگای چیای ماکۆک.

*رێگای سەرەکیی حاجیاوا – سەروچاوە جادە چەوەکەی کفرەدۆڵ.

*بەشی پشتەوەی رێگای گوندەکانی پوکە و زنگ زنگە.

سنووری شارەوانیی چوارقوڕنە:

*تەنیشت بەنزینخانەی سەلام.

*نزیک یاریگای کاسکان.

*رێگای محەطەی داپۆشینی خاشاک.

*نزیک مزگەوتی سوورچییان.

سنووری شارەوانیی سەروچاوە:

*رێگای گردی تلێ پشت قەسابەکان.

*رێگای ماڵی میری.

سنووری شارەوانیی شکارتە:

*دەروازەی شار دەستەچەپ نزیک پردەکە.

*خوار محەطەی کارەبا.

رۆژانە ٤٠٠ تۆن زبڵ لە دەڤەری راپەڕین کۆدەبێتەوە و کەس ن...

رۆژانە ٤٠٠ تۆن زبڵ لە دەڤەری راپەڕین کۆدەبێتەوە و کەس نیە فڕێیبدات