"مەلەکردن لە سنوورەکە مەترسیدارە"

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: ئێمەش ئامادەین

964+

پێشەوا محەمەد

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئامادەیی خۆیان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران رادەگەیەنێت و پلانەکانیشیان بۆ 964 ئاشکرا دەکەن.

سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە ناوچەی گەشتیاریی زۆری لێیە، بۆیە پێشبینی دەکرێت گەشتیارێکی زۆر روو لەو سەیرانگایانە بکەن.

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لەبەرئەوەی ئێستا وەرزی تەواوەتیی گەرما نەهاتووە لەو بڕوایەدان گەشتیار هێندە زۆر نەبێت، هەرچەندە پێشبینی دەکات لە جەژنی رەمەزان زیاتر بێت.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە جەژنی رەمەزاندا نزیکەی 60 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیان کردبوو.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە وتیشی، “لەبەرئەوەی ناوچەی ئاویمان زۆرە تابلۆی ئاگاداری و مەلەنەکردن لە هەموو شوێنێک داندراوە، هێزی پۆلیس و ئاسایش لە سەیرانگاکان ئامادە دەبن و لەسەر رێگاکانیش تابلۆی رێنیشاندەر بۆ هەموو شوێنێک داندراوە”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لیژنەی بەردەوامی لە سەیرانگاکان و بازاڕەکان دەبێت بۆ رێگری لە گرانفرۆشی و پابەندکردنی باخ و رێستۆرانتەکان بە پاکوخاوێنی.

“رۆژانی جەژن کارگوزاری زیاتر لە سەیرانگاکان دەبن و تیمی تەندروستی و فریاکەوتنیش ئامادەییان دەبێت بۆ خێرا گەیشتنە سەر رووداوە نەخوازراوەکان”، ئەوەش قسەی چیا قاسمە.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار ...

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار دەکات