دیمه‌نێكی ئه‌و تانكه‌ره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاوى بردووه بۆ گونده‌كه... وێنه: سشۆیاڵ میدیاى دێگه‌ڵه.
ئه‌مڕۆ تانكه‌رێك ئاویان بۆ بردوون
گوندێكی ناحیه‌ى دێگه‌ڵه هه‌فته‌یه‌كه بێ ئاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه هاوڵاتیانى گوندێكى سنورى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه – شۆڕش بێئاون كێشه‌یان له كاره‌باى بیره‌كه‌یان هه‌یه و تا ئێستا بۆیان چاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
گونده ناوى کانی دەربەنده و نزیكه‌ى 30 ماڵى لێ ده‌ژیت.
به‌ختیار به‌هرام، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى دێگه‌ڵه به 964ـى وت، نووسراویان بۆ هه‌ولێر كردووه بۆ چاككردنه‌وه‌ى كێشه‌ى ئەو بیره به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
وتیشی “سركێتى كاره‌باى بیره‌كه كێشه‌ى تێكه‌وتووه و ناتواندرێت ئاو بۆ ماڵه‌كان دابین بكرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس لهوهدهكهن ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ئاو به‌و گونده نه‌درابێت، روونیكرده‌وه له رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه كێشه له كاره‌باى بیرى گونده‌كه دروست بووه.
باسی ئەوەشی کرد، ئه‌مڕۆ تانكه‌رێك ئاویان بۆ ئه‌م گونده دابین كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو دواى جه‌ژن ناتوانن كێشه‌ى كاره‌باكه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.