964+
لەسەر ئاستى هەفتە بەرز بووەتەوە
نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە لەسەر ئاستى هەفتە نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئەمڕۆ شەممە توشى دابەزین بووە.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ شەممە، بە 82 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 78 دۆلار و 45 سەنتە.
هەرچەندە نەوت دوو رۆژە رووى لە دابەزینێکى کەم کردووە، بەڵام لەسەر ئاستى هەفتە نزیکەى چوار سەنت بەرز بوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
پێشتریش عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.