ڤیدیۆ… بە هۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک 25 وشتر مرداربوون
+964
دێسکی کوردی
ئەمڕۆ شەممە 21ی کانوونی دووم لە پارێزگای زیقاری خوارووی عێراق، ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە وشتر لەسەر ڕێگەی بەتحا-زیقار بەهۆی تەمومژەوە وەرگەڕا و ژمارەیەک وشتریش گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە و ڤیدیۆی رووداوەکەش هەیە، بارهەڵگرەکە بەرەو پارێزگای بەغدا رۆیشتووە، بەڵام بە هۆی تەمومژ و کەمی ئاستی بینینەوە وەرگەڕاوە، لە ئەنجامیشدا دوو کەس بریندار بوون و 25 حوشتر مرداربوون.