نه‌خشه‌ى ده‌روازه كه بڕیاره له هه‌ڵه‌بجه دروست بكرێت.. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه
8 كۆمپانیا ته‌نده‌رى دروستكردنیان داوه
دواى جه‌ژن ده‌ست به دروستكردنى ده‌روازه‌ى هەڵەبجە ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره دواى كۆتایی هاتنى جه‌ژنى قوربان ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ده‌روازه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌شت كۆمپانیا ته‌نده‌ریان پێشكه‌شكردووه بۆ دروستكردنى ئه‌م ده‌روازه‌یه.
پاره‌ى دروستكردنى ئه‌م ده‌روازه‌یه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق دابینکراوه كه بریتییه له یه‌ك ملیار دینار، كه پێشتر پیچشنیاری بۆ كرابوو دیارییەک بداتە هەڵەبجە لە یادی کیمیابارانکردنیدا.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە له لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، لیژنەی کردنەوەی تەندەر بۆ پڕۆژەكه كۆبووه‌ته‌وه و له كۆی 15 کۆمپانیا، هەشت کۆمپانیا تەندەریان گەڕاندووه‌تەوە.
وتیشی “بڕیارە دوای جەژن لیژنەی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تەندەر باشترین تەندەر دیاری بکەن و پاشان پڕۆژەکە سپاردنی بۆ بکرێت بۆ کۆمپانیایەک و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت “.
ماوه‌ى دروستكردنى ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجه 200 رۆژى بۆ داندراوه.
نەخشەسازیی دەروازەکە پردێکی کەوانەیی پیشان دەدات، کە هاوڵاتیان دەتوانن بە پیادە بەسەریدا بڕۆن، هاوکات سەوزاییەکی زۆری لە چواردەور دروست دەکرێت و چەندان نافوورەشی تێدایە.