لە سەیدسادق
ئه‌و فولكه‌یه‌ى زۆرترین گرفتى هاتوچۆى دروستكردبوو چاره‌سه‌ر كرا
964+
عومه‌ر فه‌تاح ــ سه‌یدسادق
ئەو فولکەیەی سەر دووسایدی رێگای پێنجوێن لەناو شاری سەیدسادق بە دیزاینێکی نوێوە رێکدەخرێتەوە و کێشەکانی فولکەکە چارەسەر دەکرێن، کە بووبووە هۆکاری گرفتی هاتوچۆ.
کێشەی فولکەکە ئەوەبوو شەقامەکەی تەسک بوو، ئەو بەربەستانەی بۆ جیاکردنەوەی شەقامەکەش دانرابوو لە کاتی پێچکردنەوە بۆ هەرلایەکی شەقامەکان گرفتی بۆ شۆفێران دروست دەکرد.
حه‌مزه محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانىی سه‌یدسادق به 964ـی وت، “شه‌قامەکە له گه‌ڕه‌كى به‌ركێو له ساڵى رابردوو پردێكى په‌ڕینه‌وه‌ى تێدا دروستكرا، به‌ڵام دواتر گرفتى هاتوچۆى لێده‌كه‌وته‌وه و رووداوى هاتوچۆى تێدا دروستده‌بوو و هاوڵاتیان چه‌ند جارێك ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى بۆیه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى هاتوچۆ شێوازى فولكه‌كه‌مان گۆڕى”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى شاره‌وانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئه‌و فولكه‌یه به شێوازێكى نوێ ده‌كرێته‌وه و هاوكات جوانكاریى تێدا ده‌كرێت و ئه‌و به‌ربه‌ست و رێگریانه‌ى ده‌بوونه گرفتى هاتووچۆى هاوڵاتیان و شۆفێران لاده‌برێت و چاره‌سه‌رى ته‌واوه‌تى ده‌كرێت.
بەپێی ئامارێکی نافەرمی، لە شەش مانگی رابڕدوودا نزیکەی 10 رووداوی جۆراوجۆری ئۆتومبێل و ماتۆڕسکیل لەو فولکەیەدا روویداوە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد