“سێ ساڵە ئەمە حاڵیانە”
کاسبکارانی بازاڕی دەستی دووی بەردەڕەش بێ ئاو و کارەبان
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
بازاری دەستی دووی قەزای بەردەڕەش، نه كاره‌بایان هه‌یه و نه ئاو، ئه‌وان ده‌ڵێن مانگانه كرێ ده‌ده‌ین، به‌ڵام خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆ بازاڕه‌كه دابین نه‌كراوه، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی به‌رده‌ڕه‌شیش ده‌ڵێن، ئاو و كاره‌با له‌سه‌ر ئه‌وان نییه.
چه‌ند دوكاندارێكی بازاڕه‌كه بۆ 964 قسه‌یان كرد، ئه‌وان ده‌ڵێن، به‌هۆی بێ ئاو و بێ كاره‌بایی كه‌مترین كات دوكانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و له‌به‌ر گه‌رمای هاوین ناتوانن زۆر له دوكان بن، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ده‌ڵێن مانگانه كرێی خۆیان ده‌ده‌نه شاره‌وانی.
یه‌كێك له دوكانداره‌كان ده‌ڵێت، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان رۆژانه ئاو ده‌كڕن.
سێ ساڵه سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەزای به‌رده‌ڕه‌ش شوێنیکی تایبەتی بۆ کاسبکارانی ئەم بازارە دابین کردووە و کرێی دوکان و زەوییەکانیشیان لێ وەردەگرن.
پەیامنێری 964 بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و لەگەل لایەنی پەیوەندیدار قسەی کرد.
سیروان حەسەن، سەرۆکی شارەوانیی بەردەڕەش بە 964ی وت، “پێشتر بازاڕه‌كه لە ناو سەنتەری قه‌زا بوو، شوێنیکی دیكه‌مان بۆ دابین کردن و سێ ساڵه دوکانەکان لەو شوینە نویێەن، بەڵام کارەبا و ئاو لەسەر ئێمە نییە و چەندین جار داوامان لە بەڕێوه‌بەرایەتیی کارەبای بەردەڕەش و ئاوی بەردەڕەش کردووە بۆیان دابین بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ نەکراوە”.
وتیشی، سەبارەت به شه‌قامی بازاڕه‌كه، ئه‌و بودجەی بۆ ئێمە تەرخان کرا لە شه‌قامه گرنگەکانمان خەرج کردووە و نەمانتوانی شه‌قام بگه‌یه‌نینه ناو بازاڕه‌كه، بەڵام هەوڵی بۆ دەدەین”.
ئەرشەد محه‌مه‌د، بەڕێوه‌بەری کارەبای بەردەڕەش بە 964ی وت، “ئیمە سێ پرۆژەمان بەرز کردەوە لە رێگای قایمقامی قەزاکەمان بۆ پارێزگای دهۆک کە یەکێک لەوان دابینکردنی کارەبا بوو بۆ بازاری دەستی دوو، بەڵام پێنج مانگ پێش ئێستا لەلایەن پارێزگای دهۆک ره‌زامه‌ندیی لەسەر نەدرا و هیچ بڕە پارەیەک بۆی دابین نەکرا، هەموو ساڵێکیش کە پارەمان بۆ تەرخان دەکرێت، 8% پارەکە بۆ پرۆژەکانی ناو قەزایە، بەڵام لە مانگی 9 ساڵی 2023 ئەم 8% بودجەکە نەدراوە بە ئێمە، بەڵێن بێت هەر کاتێک بگەڕێتەوە ئێمە کارەبا دابین دەکەین، یان لە رێگای قایمقامیەتی قەزای بەردەڕەش کارێکی بەپەلە دەکەین بۆ دابینکردنی کارەبا.
رێبەر نازم، بەریوبەری ئاوی بەردەڕەشیش بە 964ی وت، “له سەرەتای گواستنەوەی بازاڕه‌كه بۆ ئەم شوێنەی ئێستا، کارەکان زۆر بەپەلە ئەنجامدران و بگرە بێ بەرنامە بوون، بۆیە کارەکان تا ئێستا ماوەتەوە و ئاویان بۆ رانەکێشراوە، ئەو کات داوامان لە شارەوانی کرد ئایا ئاویان بۆ دەبرێت، وتیان بودجەی بەردەست نییە و ئێستا ناتوانین، بەڵام ئێستا لەسەر هێلێن و تا دوای جەژن ئەگەری زۆر هەیە کۆبوونەوەیەک بکرێت و بتوانین بڕیار لە بەرژەوەندیی دوکاندارانی بازارەکە بدرێت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەین”.
بازاڕی دەستی دووی بەردەڕەش، زیاتر لە 100 دوکانی لێیە و سێ ساڵە کاسبکارانی ئەم بازارە بێ ئاو و کارەبا و شه‌قامن و مانگانە کرێی دوکانەکانیان دەدەنە شارەوانی قەزاکە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا