890 ملیۆن دینارى تێدەچێت

هەردوو خانە سووتاوەکەى کەرکوک نۆژەن دەکرێنەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

لەماوەى 90 رۆژدا، بە تێچووى 890 ملیۆن دینار هەردوو خانە سوتاوەکەی ناوبازاڕى گەورەى کەرکوک، نۆژەن دەکرێنەوە.

مانگى رابردوو بەهۆکارێکى نادیار سووتا، بەڵام دەوترێت دەستێک لە پشت سووتانییەوە هەبووە

ئەمڕۆ پێنج شەممە 13.6.2024، بە بڕیارى ئیدارەى کەرکود دەستکرا بە نۆژەنرکردنەوەى هەردوو خانى قیردار کە دەکەوێتە ناوبازاڕى گەورەى کەرکوک.

عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بە964ـی وت، لەسەر بودجەی پترۆدۆلاری کەرکوک بڕی 890 ملیۆن دینارمان تەرخانکرد بۆ نۆژەنکردنەوەی هەردوو خانی قیردار، 90 رۆژیش دیاریکراوە بۆ تەواوکردنى”.

لە ئێستادا تیمێکی ئەندازیاری سەر بە وەقفی سونی و فەرمانگەی شوێنەواری کەرکوک سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەکە دەکەن.

بە وتەى عەلى حەمادى، داوا لەلیژنەی پەرلەمان و حکومەت کراوە کە قەرەبووی خاوەن دوکانەکان بکرێنەوە کە بە نزیکەی دوو ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

هۆگر فەرهاد وەبەرهێنەری هەردوو خان قیردار بە964ـی وت، لە کۆی 160 دوکان و کۆگا  107یان سووتاون و زیانەکانی بە دوو ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.

بە قسەى ئەو وەبەرهێنەرە بێت، لێکۆڵینەوەى دەزگا ئەمنییەکان ئاشکرایان کردووە کە دەستێک هەبووە لە پشت سووتانى خانەکەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پاسەوانانی خانە سووتاوەکەی کەرکوک دەستگیرکران

پاسەوانانی خانە سووتاوەکەی کەرکوک دەستگیرکران