10 تیم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین

ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر بەردەوامە

964+

توانا نەقی

ئاگری پاڵاوگەکەی رێگای هەولێر – گوێر بەردەوامە و تا دێت تەشەنەدەسێنێت و 10 تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.

پەیامنێری 964 لە شوێنی ئاگرەکەوە رایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا سێ تانکەر تەقیوەتەوە و بڵێسەی ئاگرەکە تا دێت زیاتر دەبێت.

ئاگرەکە بە دیاریکراوی بەرامبەر پاڵاوگەی لانازە و پێنج کیلۆمەتر لە گوندی جمکەوە دوورە.

ئاگرەکە لە پاڵاوگەی کۆمپانیای مەجد عێراق کەوتووەتەوە کە ناوتی خاوی تێدایە و هەروەها بەرمیلیش دروست دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی هەولێر کەوتووەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی هەولێر کەوتووەتەوە