سۆلاڤ شەیدا تووشی شێرپەنجە بووە

+964
پەرستۆ ساڵح – هەولێر

خانمە ئەکتەری شانۆ و درامای کوردی سۆلاڤ شەیدا تووشی شێرپەنجە بووە و لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

سۆلاڤ شەیدا لە هەژماری خۆی لە سناپچات وێنەیەکی بڵاوکردەوە، پاش هەڵوەرینی قژی و ئاشکرای کرد،  تووشی شێرپەنجە بووە.
 بەپێی زانیارییەکانی تۆرٍی 964 جۆری شێرپەنجەکەی سۆلاڤ، لیمفەگرێیەکانە و  ئێستا لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی چارەسەری کیمیایی وەردەگرێت.

ئەم خانمە ئەکتەرە نزیکەی 30 ساڵە کاری هونەریی دەکات و بە شانۆ دەستی بە نواندن کرد، پاشان بۆ دراما و فیلم، جگە لە نواندن دەرهێنەر و چالاکوانیش بووە.

سۆلاڤ شه‌یدا لە ساڵی 2007 لە درامای “گوڵێک کاڵتر” دەرکەوت، پاشان رۆڵی لە چەندان فیلم و درامای دیکەدا بینی، وەک “فیلمی ژانی گەل، درامای بەختەباران و ژیلەمۆ”.

شەیدا بەشداری لە چەند فێستیڤاڵێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ سینه‌كا کردووە، خاوەنی چەند خەڵاتێكیشه‌، وەک باشترین سیناریۆ بۆ کورتە فیلمی “فرمێسک بۆ تارا” خەڵاتی لاوی ساڵ لە لایەن سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان.