بە کرێ دەیانگرن

بە تەنکەر کێشەی کەمئاوی ئاکرێ چارەسەر دەکرێت

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی دراوە بە خەرج کردنی ملیارێک و 170ملیۆن دینار بۆ بەکرێ گرتنی تەنکەری ئاو بەمەبەستی دابەشکردنی ئاو بەسەر ئەو ماڵانەی ئاویان نییە لە سنووری قەزای ئاکرێ.

ئێستا لە سەنتەری قەزای ئاکرێ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئاکرێ لە رێگای شەش تەنکەرەوە بە پێی خشتە هەفتانە دوو جار ئاو بە تەنکەر بۆ زیاتر لە 100 ماڵ ئاو بێ بەرامبەر دەگوازرێتەوە.

زرار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ بە 964ـی وت، لەگەڵ دەست پێکردنی وەرزی هاوین کێشەی کەم ئاوی لە ئاکرێ سەرهەڵدەدات و چەندین ماڵ لە ئاکرێ کێشەی کەم ئاوییان بۆ دروست دەبێت و ئێمە بەردەوام لە رێگای تەنکەرەوە ئاویان بۆ دەگوازینەوە و وەستانیان بۆ نییە و تاوەکو شەو گواستنەوەی ئاو بە تەنکەر بەردەوامە.

وتیشی، بەردەوام 100 ماڵ ئاویان لە رێگەی ئەو تەنکەرانەوە پێدەگات، پارساڵیش هەر بە نکەئاو بۆ 65 گوند دابینکراوە، ئەمساڵ رەزامەندی دراوە بە گوژمەی ملیارێک و 170 ملیۆن دینار تەنکەر بەکرێ بگیرێت و ئاو بۆ ماڵان بگوازنەوە، ئەمە لە دوای جەژنی قوربان دەست پێدەکات.

قەزای ئاکرێ بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی پیستی دابینکردنی ئەوەوە کێشەیکەمئاوی هەیەو ماڵەکان بەتەواوەتی ئاویان پێناگات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وەزارەتی شارەوانی: بەم نزیکانە کەمئاوی ئاکرێ چارەسەرد...

وەزارەتی شارەوانی: بەم نزیکانە کەمئاوی ئاکرێ چارەسەردەبێت