میران عەلی بەشی دووەم بڵاودەکاتەوە

+964
پەرستۆ ساڵح – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی پاش پێنج ساڵ چاوه‌ڕوانی، بەشی دووەمی کلیپی “خۆشم دەوێیت” بڵاودەکاتەوە.

میران عەلی لە ساڵی 2023 یەکەمین بەرهەمی بە ناوی “خۆشم دەوێیت” لە 23ی کانوونی دووەم (دوای دوو رۆژی دیكه‌) بڵاودەکاتەوە، کە تەواوکراوی کارێکە پێش پێنج ساڵ بەرهەمی هێناوە و لەگەڵ خانمە مۆدێل شێنێ هۆشیار ئه‌نجامی دابوو.

میران عەلی تایبەت بە تۆڕی 964 وتی “بیرۆکەی کارەكه‌ لە تەواوی نەتەوەکانی دنیادا هەیە، پێم خۆشبوو من یەکەم کەس بم لە کوردستان ئەم کارە بکەم و بەشی دووەمی کلیپێکم بڵاوبکەمەوە، کە پێش پێنج ساڵ کاردانەوەیەکی گەورەی هەبوو، بە هەمان ستافەوە لەگەڵ هەمان خانمە مۆدێل”.

بەشی دووەمی کلیپی “خۆشم دەوێیت” لە سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە لەلایەن دەرهێنەر محەمەد بازەوە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر نامۆ کاری تێکست و میلۆدی بۆ کردووە.

یەکەم بەشی “خۆشم دەوێیت” لە ساڵی 2017 بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە 20 ملیۆن بینەری لە تۆڕی یوتیوب هەبوو