بەشى سەرەوەى

لە باڵەخانەیەکى سلێمانى ئاگر کەوتەوە

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا، ئاگر لە باڵەخانەیەکى گەڕەکى ئاشتى شارى سلێمانى کەوتەوە و تائیستا هۆکارى ئاگرەکە نەزانراوە.

ئاگرەکە لە بەشى سەرەوەى باڵەخانەیەک کەوتووەتەوە، دەوترێت بەهۆى سیستمى غازەوە بووە و دەنگێکى گەورە هاتووە ئینجا ئاگرەکە دورستبووە، بەڵام تائێستا بەرگرى شارستانى هیچ لێدوانێکى فەرمى نییە و نازانرێت هۆکارەکە چییە.

تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە شوێنى رووداوەکەن، بەشێکى ئاگرەکە پەڕیوەتەوە بۆ بینایەکى تەنیشتى، بەڵام ئەویان کۆنتڕۆڵکراوە.