بازاڕی نەوت. گرافیکی 964
82 دۆلارى تێپەڕاند
نرخى نەوت بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
لە دوێنێوە نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاویناوە، ئەمڕۆش 82 دۆلارى تێپەڕاند.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، بە 82 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش 0.36 سەنت بەرز بوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 78 دۆلار و 34 سەنتە، بەڕێژەى 0.44 سەنت بەرز بوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، خواستى زۆر لەسەر نەوت و کڕینى لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ زیادکردنى یەدەگى ستراتیژى، دوو هۆکارى سەرەکى بەرز بوونەوەى نرخى نەوتن.
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت رێککەوتن تا ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی نەوت بە کەمی بهێڵنەوە و رێژەکەی زیاد نەکەن، ئەوەش لەپێناو بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە بۆرسەی جیهانیدا.
رۆژى پێنجشه‌ممەى رابردوو، عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.