لە هاتوچۆی هەولێر
سبەیی و دوو سبەی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری رایی ناکرێت
964+
توانا نەقی
سبەینێ چوارشەممە و دوو سبەی پێنجشەممە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هیچ مامەڵەیەکی بەشی مۆڵەتی شۆفێری رایی ناکرێت.
ئەمڕۆ سیشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، بەشی مۆڵەتی شوفێری هاتوچۆی هەولێر رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە رێکەوتی 12 و 13ـەی حوزەیران دەچێتە قۆناغی نوێکردنەوەی سیستم وهیچ مامەڵەیەک رایی ناکرێت.
دەشڵێت، “تکایە ئاگاداری هاوڕێ و نزیکەکانتان بکەن کە سەردانمان نەکەن تادوای جەژن، بشبورن ئەو پرۆسەیە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان پێویستە”.