داخستنی دوو دوکانی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە سلێمانی. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
چی‌یان فرۆشتووە؟
دوو شوێنی فرۆشتنی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی داخران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌هۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێردمنداڵانی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵی، دوو شوێن له سلێمانی داخران.گ
قایمقامییه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6.11.2024 رایگه‌یاند، دوو دوكانی فرۆشتنی تووتن و ڤه‌یپیان داخستووه، كه جگەرەی ئەلیکترۆنییان به مێردمنداڵانی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵان فرۆشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، له راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قایمقامییەتی سلێمانیدا هاتووە، لەسەر زانیاریی بەشی چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێردمنداڵانی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵ، دوو دوكان لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ و جیهانی جگەرە و نێرگەلەی هێکسا لە بازاڕی کاسۆمۆڵ دادەخرن.
قایمقامییه‌تی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به مێردمنداڵان بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافیتریا و شوێنی نێرگه‌له‌كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان، رێگریی لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵان بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان و نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێ نه‌فرۆشن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی رێکارە یاساییەکان دەكرێنەوە.
قایمقامیه‌تی سلێمانی هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قایمقامییەت و لیژنە هاوبەشەکان، هاوڵاتیان ده‌توانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.