
a
هێرشەكەی نسێبین چۆن روویدا؟
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
پێنج كەس بە تۆمەتی كوشتی پێنج هاوڵاتی دهۆك لە توركیا دەستگیركراون، كەسوكارەكانیان دەڵێن هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ كەس نەبووە و داواكارن تۆمەتبارەكان بە سزای یاسای خۆیان بگەن.
بهرهبهیانی رۆژی 19ـی ئهم مانگه، لەسەر رێگەی ئارتوکلوو – نسێبین، لە پارێزگای مێردین، ئۆتۆمبێلێك هێرشیکراوەتە تابلۆکەی دهۆک بوو.
كەسوكاری یەكێك لە كوژراوەكان رووداوەكە بۆ +964 دەگێڕێتەوە.
موئەیەس عەبدوڵا، کوڕی یەکێک لە کوژراوەکانە، باسی لەوە کرد، “خێزانەكەی بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش سەردانی توركیایان كرد، لەلایەن پێنج كەسی سەر سنورەوە چاودێری كراون تا گەیشتوونەتە نسێبین، لەوێ هێرشیان كردوونەتە سەر و كوژراون.
بە قسەی ئەو، تۆمەتبارەكان لە بەردەم پۆلیسی لێكۆڵینەوەی توركیا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و دەڵێن ئەوان بە دوای پارەوە بوون وایان زانیوە كە دەوڵەمەندن و بۆ پارە ئەو كارەیان كردووە.
“هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ كەس نەبووە، نە قەرزار بووین و نە كێشەیەكمان هەبووە نە هیچ گرفتێكمان لەگەڵ هیچ كەسێكدا هەبووە” موئەیەس وای وت.
هەر لەسەر ئەو بابەتە، ئاپیرۆ دوندر، ئەندامی پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی هەدەپە، لە ناوچەی مێرسین بە +964ی وت، لێكۆڵینەوەیان لە دۆخەكە كردووە، داوایان كردووە پڕۆسەی دادگاییكردنی ئەو پێنج كەسە بە شەفافی بەڕێوەبچێت و حەق بۆ خاوەن حەق بگەڕێتەوە.