پاشماوە و کەلوپەلى بێ کەڵکیش فڕێمەدەن

ئیدارەى سۆران هەڕەشە لە خاوەن مانگاکان دەکات

964+

وریا فەتاح

نووسینگەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادارى هاوڵاتیانى سنوورەکەى دەکات، فڕێدانى پاشماوە و کەرەستەى بیناسازى لەناو شار قەدەغەیە و بکەرانى رووبەڕووى سزا دەبنەوە، دەشڵێت: هەر مانگایەک لەناو شاردا دەستى بەسەردابگیرێت نادرێتەوە بە خاوەنەکەى.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێن، پاراستنی ژینگە و پاکوخاوێنی شار لە ئەستۆی هەموومانە، با هەوڵبدەین ژینگە و جوانی شارەکەمان بە جوانی رابگرین

بەپێى ئاگادارییەکە، لێپێچینەوەى یاسایى لەو کەسانە دەکرێت، کە لەمەودوا پاشماوە و کەرەستەى بیناسازى لەناو شار و شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن.

ئیدارەکە چەند شوێنێکى لە ناحیە و قەزاکان دیاریى کردووە، بۆ ئەوەى ئەو پاشماوانە لەوێ فڕێ بدرێن، لە سەنتەرى قەزاى سۆران لە باپشتیان شوێنێک دیاریکراوە بۆ ئەوەى ئەو پاشماوانى تێدا فڕێبدرێت.

نووسینگەى سەرپەرشتیارى ئیدارەى سۆران ئاماژەى بەوەش کردووە، بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا قەدەغەیە و ئەگەر لەسەر شەقامەکان ببینرێن دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە خاوەنەکانیان نادرێتەوە.

سۆران رووبەڕووی مادەی هۆشبەر دەبێتەوە

سۆران رووبەڕووی مادەی هۆشبەر دەبێتەوە