كه‌ی لیستی موچه‌ی مانگی پێنج راده‌گه‌یه‌ندرێت؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ لیستی موچه‌ی مانگی پێنج راده‌گه‌یه‌ندرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ 964ی راگه‌یاند، به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ لیستی موچه‌ی مانگی ئایاری موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌ندرێت و به‌ چه‌ند رۆژێك موچه‌كه‌ دابه‌ش بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ هاتنه‌پێشی رۆژانی پشووی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی وه‌ك هۆكار زانی بۆ دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی لیسته‌كه‌.

فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەرەو جەژنی قوربان دەچن و چاوەڕێ دەکەن موچە وەربگرن و پێداویستییەکانی جەژن بۆ خانەوادەکانیان دابین بکەن.
له‌وه‌ته‌ی پێنجشەممەی رابردووه‌وه‌، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە شایستەی دارایی موچە خراوه‌ته‌ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانه‌وه‌.

پارەی موچەی مانگی پێنج خەرجکرا

پارەی موچەی مانگی پێنج خەرجکرا