رێگاکە چاکدەکرێت

لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 مانگ رێگای قەلادزێ بۆ دارەشمانە دادەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

لە سبەینێوە بۆ ماوەی نزیکەی 10 مانگ رێگای قەلادزێ بۆ دارەشمانە دادەخرێت، بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی راپەڕینیش دەڵێت، رێگەی جێگرەوەمان دیاریکردووە و ئاستەنگی دروست نابێت.

ئەمڕۆ هەینی 7.6.2024، ئەندازیار تاریق خدر، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، رێگەی نێوان قەڵادزێ بۆ دارەشمانە چاکدەکرێت، تا تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە کە ماوەکەی 300 رۆژە رێگەکە دادەخرێت و دەبێت شۆفێران رێگەی دیکە بەکاربهێنن کە بۆیان دیاریکراوە.

ئەو هاوڵاتیانەی کە دەیانەوێت بچن بۆ دارەشمانە و مەرزی کێلێ، دەتوانن رێگای بەدیلی هەڵشۆ – دارەشمانە یان وەسوێنە -گیرە یان دێگە بۆ گیرە بەکار بێنن، بۆ بارهەڵگرەکانیش رێگای دێگە-گیرە دیاریکراوە.

درێژی رێگەکە نزیکەی 11 کیلۆمەترە و تێچووی پرۆژەکە نزیکەی سێ ملیار دینارە و لەلایەن کۆمپانیای کاوە جێبەجێ دەکرێت.

“ئەگەر کێشەی دابینکردنی پارە نەبێت، هەوڵدەدەین پرۆژەکە زووتر لە وادەی خۆی تەواوبکرێت”، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی راپەڕین وای وت.

بە نزیکەی سێ ملیار دینار رێگەی دارەشمانە نۆژەن دەکرێتە...

بە نزیکەی سێ ملیار دینار رێگەی دارەشمانە نۆژەن دەکرێتەوە