ته‌رمى مێردمنداڵه‌كه‌ى رووبار‌ى ناوپردان دۆزرایه‌وه
964+
ئاكام غەفوور – سۆران
كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمى مێردمنداڵه ته‌مه‌ن 13 ساڵییه‌كه‌ى رووبار‌ى ناوپردان له سنوورى قه‌زاى چۆمان دۆزرایه‌وه.
ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران، بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 11:15 خوله‌ك
وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه ته‌رمه‌كه له رووبار‌ى گه‌ڵاڵه دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی ”ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی چۆمانە و دواتر دەنێردرێتە پزیشکی دادی سۆران”.
به‌قسه‌ى وته‌بێژه‌كه‌ى به‌رگرى شارستانى سۆران، ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 كاتژمێر ته‌رمه‌كه له‌ناو ئاودا ماوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشەممە 6.6.2024 مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵ له ئاوی رووباری ناوپردان له سنوورى چۆمان خنكا، به‌قسه‌ى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران مێردمنداڵه‌كه نەخۆش بووه، له ده‌ستی باوكی بووه و ویستوویه‌تی له ئاوه‌كه بیپه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ باوكى به‌یه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه و باوكه‌كه رزگارى بووه، به‌ڵام مێردمنداڵه‌كه ئاو بردوویه‌تی.