دیمەنی ئەو پاسەی کە لە هەولێر دەستی بەسەردا گیراوە و داویەتی لە کامێرای تیژرەوی.وێنە.هاتوچۆی هەولێر
داویەتی لە کامێرای تیژڕەوی
پاسێک بە 37 ملیۆن دینار سزا درا
توانا نەقی
پاسێکی گەشتیاری ژمارەی وڵاتی تورکیا کە کاری گواستنەوەی گەشتیاران دەکات لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا لەماوەی گەشتەکانیدا دەیان جار داویەتی لا کامێرای تیژڕەوی و غەرامەیەکی زۆری بۆ هاتووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، پاسە ژمارە تورکیەکە کاری گواستنەوەی گەشتیاری کردووە و کەو ماوەیەدا 135 سەرپێچی تیژڕەوی کردووە و 37 ملیۆن دینار سزا دراوە.
دەشڵێت، ئەو پاسە لە رێگاوبان و شەقامەکانی هەولێر ئەو سەرپێچیانەی کردووە و لە پڕدا بۆی نەچووەتە سەر و لەلایەن هاتوچۆی هەولێرەوە دەستی بەسەردا گیراوە سزا مادیەکەش دراوە.