چاوەڕێی ئەکرد ببێت بە وەزیر خانەنشین کرا

ئەفسەرێک بەهۆی دەرکەوتنی لەگەڵ ژنێک سزادرا

+964

پەری ساڵح

وەزارەتی ناوخۆی عێراق  بە تۆمەتی بەکارهێنانی پیشەکەی بۆ کاری  نائەخلاقی ئەفسەرێکی بە ناچاری خانەنشین کرد و لە کارەکەی دووری خستەوە، دوای ئەوەی لە ڤیدیۆیەکدا لەگەڵ ژنە کارمەندێکی فڕۆکەخانە لە تیکتۆک دەرکەوت.

لە گفتوگۆی ناو ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لە رێگای پارەوە ئەم ژنە واستەی بۆ کردووە و پلەکەی بەرزکراوەتەوە دوعاشی بۆ دەکات ببێتە وەزیر لە وەزارەت، ئەفسەرەکەش دەڵێت، من هیچم نەکردووە و سوپاسی واستەکانی تۆ دەکەم

وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی دەکاتەوە کە رێگە بە هیچ جۆرە سوکایەتییەک نادات لەلایەن هیچ ئەفسەرێک یان فەرمانبەرێکەوە کە هەوڵی پێشێلکردنی ڕەفتار ی نایاسایی بدات، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هەموو فەرمانبەران لە هەر شوێن و کاتێکدا نمونە بن،  چونکە نوێنەرایەتی دامەزراوەیەکی ئەمنی دەکەن.

ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک بە 15 ساڵ بەندکردن سزا درا

ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک بە 15 ساڵ بەندکردن سزا درا