کورسی و گۆچان و ئامێری بیستنن

400 پێداویستی تایبەت بۆ کەمئەندامان دابین کران

پێشەوا محەمەد

سەرۆک وەزیرانى عێراق، نزیکەی 400 پێداویستیی تایبەت بۆ کەمئەندامانی شاری سلێمانی دابین دەکات، کەلوپەلەکان گەیشتوونەتە سلێمانى و بڕیارە بەزوویى دابەشبکرێن.

پێداویستییەکان بریتین لە؛ 140 کورسی، 150 ئامێری بیستن و 200 گۆچانی نابینایان

سامان حوسێن، سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەو پێداویستییانە بۆ کەمئەندامان زۆر گرنگن و کێشەی نەبوونی ئەو کەلوپەلانەیان نامێنێت.

وتیشی، “سەردانێکمان بۆ بەغدا کرد و هەندێ داواکاریمان لە رێگای پەرلەمانتارانەوە دا بە سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە سووپاسەوە ئەو کەلوپەلانەی بۆ دابین کردووین”.

کەلوپەلەکان گەیشتوونەتە شاری سلێمانی و دوای راگەیاندنی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنیان دەکرێت.

سامان حسێن ئاماژەی بەوەش دا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە هاوکاریی زیاتری کەمئەندامان بکات.