ناڕازین
بارهەڵگرەکان رێگاى هەولێر بۆ کەرکوکیان داخست
964+
ژوورى هەواڵ
جارێکى دیکە بارهەڵگران گردبوونەوە و رێگەى هەولێر بۆ کەرکوکیان داخست.
شۆفێرى بارهەڵگرەکان دژى وەرگرتنى ئەو 20 هەزارەن کە لە بازگەى شێراوا هاوشێوەى بازگەى چیمەن لێیان وەردەگیرێت، هەر بۆیە لە بازگەى دارەمان بە دیوى کەرکوک و پردێدا گردبوونەتەوە و رێگاکەیان داخستووە.
وەک ئەوەى پەیامنێرى 964 باسى دەکات، سەدان بارهەڵگر بە درێژایى زیاتر نزیکەى کیلۆمەترێک وەستاون و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیش بەوهۆیەوە گیریان خواردووە.
بارهەڵگرەکان دژى وەرگرتنى ئەو 20 هەزار دینارەن کە لە بازگەکانى هەرێم بە بیانووى قەپان و باج لێیان وەردەگیرێت، لەکاتێکدا لە بازگەکانى عێراق 5 هەزار دینارە.
جگە لەوە هەر بارهەڵگرێک کە ئەو 20 هەزارەى لێ وەردەگیرێت، کە چووە شارەکانى عێراق دەبێت لەوێش 5 هەزار دینارەکە بدات، چونکە ئەوەى لە بازگەکانى هەرێم ئەنجام دەدرێت لاى ئەوان دانپێدانراو نییە.