کارمەندێک خەریکی چێککردنەوەی بۆرییەکانی نەوتە لە بەندەری جەیهان. وێنە: Reuters
لە خوار 78 دۆلارەوەیە
نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
وریا فەتاح
پێنج رۆژى لەسەریەکە نرخى نەوت درێژە دەدات بە دابەزینەکانى، بۆ ئەمڕۆش لە خوار 78 دۆلارەوەیە.
بەپێی داتاکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 5.6.2024 نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 77 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
له كاتێكدا بهرمیلێك نهوتی خاوی رۆژئاوای تهكساس به 73 دۆلار و 23 سەنت مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێى بڕیارى کۆبوونەوەى رابردووى ئۆپیک پڵەس بێت، لە مانگى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵەوە بڕى کەمکرنەوەى ئارەزوومەندانەى خستنەڕووى نەوت هێواش هێواش نەهێڵرێت.
جگە لە هەموو ئەمانەش، بەرزى قەبارەى نەوتى کۆگاکراوى ئەمەریکا هۆکارێکى سەرەکییە لەسەر کەمبوونەوەى خواست و دابەزینى نرخەکەى لە جیهاندا.