بە ئۆتۆمبێلى حکومەتەوە

لەسەر هێرشکردنە سەر کۆمپانیایەک پێنج کەس دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا، پێنج کەسیان دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بۆ هێرشکردنە سەر کۆمپانیایەکى شیرەمەنى کەرتى تایبەت.

بەپێى راگەیەندراوى فەرماندەییەکە بێت، دوای ئەوەی ژمارەیەک کەسی نایاسایی کۆبوونەوە و هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر کۆمپانیایەکى شیرەمەنی سەر بە کەرتی تایبەت لە باشورى بەغدا، هێزێک لە لیوای 59، فیرقەی 17ـى پیادە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنەکە.

وەک ئەوەى بڵاوکراوەتەوە، هێزەکە توانیویانە گەمارۆى شوێنەکە بدەن و پێنج کەس دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکى حکومى کە بە تۆمەتبارەکان بووە لە بەغدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژانى رابردوودا چەند جارێک هێرشکرایە سەر لقەکانى خواردنگەی KFC  تائێستا نازانرێت ئەو هەوڵى هێرشە بۆسەر کارگەى شیرەمەنییەکە چ پەیوەندییەکى بەو هێرشانەى رابردووەوە هەیە.

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر خواردنگەی KFC لە بەغدا

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر خواردنگەی KFC لە بەغدا