کۆگایەک
ئاگر له ناوچهی پیشهسازیی كهركوك كهوتهوه
964+
وریا فەتاح
کۆگایەکى پلاستیک لە ناوچەى پیشەسازى نوێى کەرکوک ئاگرى گرت و لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.
سینان ئەکرەم، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى بە 964ـى وت،”ئاگرەکە لە کۆگایەکى سەر دانەپرشراو کەوتەوە و کۆمەڵێک کەلوپەلى پلاستیکى سوتا”.
بە وتەى سینان ئەکرەم، ئاگرەکە گەورە بووە، بەڵام تیمەکانیان گەیشتوون و بەبێ زیانى گیانى کۆنتڕۆڵیان کردووە.
بەهۆى ئاگرەکە کەلوپەلى پلاسیتکى وەک بەرمیلى پلاستیکى و دەبەى گەورە سوتاون.