دینار و دۆلار بە چەندن؟

هێرشی سەر چێشتخانەکان دۆخێکی باش نییە بۆ بەهای دینار

964+

ئەحمەد مستەفا

فەڵەستینەکەی بەغداش بەر هێرش کەوتووە، لە کاتێکدا شەڕەکە لە غەزەی فەڵەستینە، دەمێک چێشتخانەکانی KFC و دەمێک هێرش بۆ سەر چێشتخانەی جێلی هاوسی ئەمریکی لە بەغدا بەردەوامن، ئەم چێشتخانانە کە لقیان لە عێراقە خاوەندارێتییەکەیان بۆ خاوەنکارانی ئەمریکی دەگەڕێتەوە.

چەند رۆژێکە چەکدارانی مقاوەمەی ئیسلامی و حیزبوڵای عێراقی (لایەنگرانیان)، لە ژێر ناوی بزوتنەوەی نزیک لە خودا، ماوە ماوە هێرش دەکەنە سەر ئەو چێشتخانانە، لە شەقامی فەڵەستین لە ناوەندی بەغدای پایتەخت، (ئەوان دژ بە هێرش و کوشتاری بەردەوامی ئیسرائیلن لەسەر غەزە)، جگە لەوەی ئەو دژایەتییە خۆپیشاندانیشی بەدوادا هاتووە.

ئەو ئاڵۆزییە لێکەوتەی ئابووری لەسەر دراوە عێراقییەکە دروستکردووە، بە نموونە رۆژی یەکشەممە 2.6.2024، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بەغدا بەرانبەر بوو بە 144 هەزار و 900 دینار، لە کاتێکدا بەرەبەیانی سێشەممە 4.6.2024 بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 145 هەزار و 900 دینار مامەڵە کرا، بەمەش هەزار دینار دراوی عێراقی بەهای لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 4.6.2024، ئەهوەن قادر، پسپۆری دارایی و بانک بە 964ی وت، “گۆڕانکاری سیاسی، یەکێکە لەو دژبەرانەی دینار کە بەردەوام کاریگەی هەیە بۆ دابەزینی قیمەتەکەی، ئەم هێرشانەی بۆ سەر خاوەنکارانی ئەمریکی ئەنجامدراون، نا دڵنییای و نا سەلامەتی دروستکردووە و ئەمەش دژ بە کەشی ئابوورییە”.

ئەو پێی وایە، “هێرشەکان، کاریگەری لەسەر بازاڕی دینار بەرانبەر دۆلار دەبێت تا کپ دەبێتەوە، دوای ئەوە کپ بوونەوەی نارەزایەتییەکان کاریگەرییەکەی کەمێک کەم دەبێتەوە”. هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنیان گرتووەتەبەر و سەیارەی و پیاوانی پۆلیسیان بۆ چێشتخانەکان داناوە، ئه و رێوشوێنه توندانهش دوای ئهوه هات که خۆپیشاندەران رێستۆرانتی KFCیان داخست و په نجەرەکانی چێشتخانەیەکی دیکه یان له رۆژهه ڵاتی بەغدای پایتەختی شکاند، ئەوەش زانراوە کە”هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان داوە بە فیشەکی زیندوو”.

رۆژی یەکشەممە 2.6.2024 بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بەم جۆرە بووە؛

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بووە بە 144 هەزار و 900 دینار لە بەغدا بەغداد

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بووە بە 144 هەزار و 900 دینار لە بەغدا هەولێر

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بووە بە 144 هەزار و 900 دینار لە بەغدا بەسڕە

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بووە بە 144 هەزار و 950 دینار لە بەغدا سلێمانی

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بووە بە 144 هەزار و 950 دینار لە بەغدا دهۆک

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بووە بە 145 هەزار دینار لە کەرکوک

رۆژی سێشەممە 4.6.2024 بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار بەمجۆرە بووە؛

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەرە بە 145 هەزار و 800 دینار لە بەغدا

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەرە بە 145 هەزار و 800 دینار لە هەولێر

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەرە بە 145 هەزار و 600 دینار لە بەسڕە

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەرە بە 145 هەزار و 900 دینار لە کەرکوک

100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەرە بە 145 هەزار و 750 دینار لە سلێمانی