نزیكه‌ى 150 سه‌رپێچیان بڕیوه
دهۆك زێده‌ڕۆییه‌كانى كاره‌با له مه‌زره‌عه و گونده‌كان ده‌بڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاره‌باى دهۆك له هه‌ڵمه‌تى بڕینى سه‌رپێچییه‌كانى بۆ سه‌ر كاره‌باى گشتى به‌رده‌وامه، ئه‌م ماوه‌یه‌ش رووى له گونده‌كان كردووه، به‌رپرسی راگه‌یاندنیش ده‌ڵێت، جگه له بڕینى سه‌رپێچییه‌كه لێپرسینه‌وه‌ى دیكه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكار ده‌كرێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، له‌لایه‌ن هۆبه‌ى خزمه‌تگوزارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كاره‌با و پۆلیسی كاره‌باى دهۆك ئه‌نجام ده‌درێت.
عه‌بدولقادر ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنى، به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كاره‌باى دهۆك، به 964ـى راگه‌یاند، له گونده‌كانى پیرومەرا، گەرماڤا و گرێ قه‌سروکی 47 سه‌رپێچی بڕاون و سەرپێچکاریش سزادران .
وتیشی “هه‌ڵمه‌تى ئه‌مجاره‌یان بۆ باخ و بێستان و مه‌زره‌عه‌كان بووه و له ته‌واوى سنوورى دهۆكیش به‌رده‌وام ده‌بێت”.
به‌پێی ئامارێك كه كاره‌باى دهۆك به 964ـى داوه، له هه‌ڵمه‌ته‌كانى مانگى رابردوویاندا له سنوورى پارێزگاكه‌یان نزیكه‌ى 150 سه‌رپێچییان بڕیوه و سه‌رپێچیكارانیشیان سزا داوه.
سه‌باره‌ت به سزادانى سه‌رپێچیكارانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، جگه له بڕین له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاساییه‌وه سزای دیكه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكراوه كه سه‌رپێچی ده‌كه‌نه سه‌ر كاره‌باى گشتى.