
تیمه‌كانى كاره‌بای شه‌قڵاوه له‌كاتى گه‌ڕانیان به‌دواى سه‌رپێچییه‌كاندا ... فۆتۆ : سۆسیال میدیا
كاره‌باى شەقڵاوە: خاوه‌ن مه‌زره‌عه‌كان زۆرترین سه‌رپێچیان كردووه
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌یه‌كه‌مین رۆژى ده‌ستپێكردنى هەڵمەتی بڕینی سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه نزیكه 100 سه‌رپێچی جیاجیا تۆماركراون، زۆربه‌یان له مه‌زره‌عه‌كانن، به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌بای ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌ڵێ “هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ئه‌ندازیار كوردیۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى شه‌قڵاوه، به تۆڕى964ـى راگه‌یاند “له 17ـى كانوونى دووه‌مه‌وه ده‌ستمان به‌و هه‌ڵمه‌ته كردووه، هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌میشه‌وه توانیمان نزیكه‌ى 100 سه‌رپێچى جیاجیا له‌و سنووره تۆماربكه‌ین”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕى964، پێشبینى ده‌كرێ له‌ماوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌تى بڕینى سه‌رپێچى كاره‌با له‌سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه، كه تا ئه‌مڕۆ 20 مین رۆژیه‌تى، نزیكه‌ى 500 سه‌رپێچى تۆماركرابن، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌باش دووپاتى كرده‌وه كه “ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ناوبراو ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه كه ئه‌و فیده‌رى كاره‌بایه‌ى سه‌رپێچه‌كانى له‌سه‌ربووه، به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌یان له ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌ماوه، وتیشی “سه‌رپێچی كاره‌با له مه‌زڕه‌عه‌كانى سنوورى شه‌قڵاوه 90%ى ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ن كه تۆماركراون”.
ئامانجى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كاره‌باى شه‌قڵاوه هه‌روه‌ك به‌ڕیسَوه‌به‌رى كاره‌باى شه‌قڵاوه ده‌ڵێ، بۆ گەڕانەوەی کارەبایه بۆ هاووڵاتیانی شەقڵاوە و ده‌وروبه‌رى.
كوردیۆ عومه‌ر، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه دوایین رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له رۆژی 4ـى شوبات بووه بۆ گوندەکانی مامەجەلکە و شیناوە و شێخ مەمودیان و توانیویانه چه‌ندین سه‌رپێچى جیاجیا تۆماربكه‌ن .
وتیشی “زۆرجاران كه دوو یان سێ فه‌رمانبه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، به‌ته‌نیا سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه كه سه‌رپێچى كاره‌باى لێبووه، رووبه‌ڕووى كێشه‌و گرفت بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سه‌رپێچیكارانه‌وه”.
ئه‌و شوێنانه‌شی ئاشكرا كرد كه سه‌رپێچییان له كاره‌باى نیشتمانى كردووه ئه‌وانیش بریتین له دوكان و ماڵ و مه‌زره‌عه‌كان، به‌ڵام به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌باى شه‌قڵاوه “زۆرترین سه‌رپێچییه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌ن مه‌زره‌عه‌كانه‌وه كراوه”.