بازاڕی تەسبیح فرۆشان رێکدەخرێتەوە

جگە لە تەزبیح رێگە بە فرۆشتنی شتی دیکە نادرێت

964+

هێڤی ديوالی – دهۆک

لە ئەمڕۆ دوشممەوە، بەدواوە نابێت جگە لە تەسبیح، هیچ شتێکی تر لە بازاڕی تەسبیح فرۆشاندا بفرۆشرێت، بەرپرسی لیژنەی رێکخستن و زیادەڕەوی بازاڕی دهۆکیش دەڵێت، دەبێت کاسبکاران پابەندی رێنماییەکان ببن.

نزیکەی 47 مێز و عارەبانە لەو بازاڕە هەبوون، کە جگە لە تەسبیح بابەتی ماست و پەنیر و جلوبەرگ و پێلاوی لێدەفرۆشرا.

یونس حەسەن، نوێنەری تەسبیح فرۆشەکان لە بازاڕی دهۆک دا بە 964ـى وت، شەوی رابردوو لیژنەیەکی شارەوانی و قایمقام چوونەتە بازاڕەکە و هەندێک مێزیان لابردووە، بەڵام ئەم بەیانییە لەگەڵ لیژنەی قایمقام کۆبووینەوە و بڕیاریاندا تەنیا تەسبیح فرۆشەکان لە بازاڕدا بمێننەوە.

وتیشی، لیژنەکە داواکاری لە ئێمە ئەوە بووە، شوێنەکان رێکبخەین و پاکبکەینەوە و پابەندی رێنماییەکانی لیژنەی قایمقامی بازاڕ بێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، جەمیل سەفا، بەرپرسی لیژنەی رێکخستن و زیادەڕەوی بازاڕی دهۆک بە 964ـی وت، ماوەیەکە میوە و پەنیر و جلوبەرگ لەسەر مێزەکان دەفرۆشن و بڕیارماندرا جگە لە تەسبیح هیچ شتێکی تر لە بازاڕەکەدا نەفرۆشرێت.

وتیشی، رۆژانە لیژنەمان دەچێتە بازاڕەکە و دەبێت پابەندی رێنماییەکان بن، هەر کەسێک زیادەڕەوی بکات و  پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

“لە بازاڕەکە ئەو مێزانەی هەن، ژمارەیان بۆ دادەنرێت و رێکدەخرێنەوە،” جەمیل سەفا وای وت.

زیاتر لە 30 ساڵە بازاڕی تەسبیح فرۆشان لە دهۆک هەیە، ناسراوە بە بازاڕی بەتەمەنەکان، هەموو جۆرە تەسبیحێک لەو بازاڕدا دەفرۆشرێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە چایخانەیەکی پێنجوێن لە بری وێنە تەسبیح هەڵەواسن

لە چایخانەیەکی پێنجوێن لە بری وێنە تەسبیح هەڵەواسن