دیمەنی ئەو ئامێری فێنککەرەوەی بۆ فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر دانراوە.گرافیک 964
کێشەکەیان چارەسەر بوو
فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر فێنک دەکرێتەوە
توانا نەقی
دواجار ئەو کێشەیەی کە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر هەیبوو چارەسەر کراو دەستکرا بە دانانی سیستمی فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو پرۆژەیە کە جێبەجێی دەکەن لە کاتێکدایە پێشتر نەخۆشخانەکە کێشەی فێنککەرەوەی هەبووە لە وەرزی هاویندا و ئیستا ئەو کێسەیە چارەسەر دەکەن و نەخۆشخانەکە فێنک دەکەنەوە.
دەشلێت، پرۆژەکە بە گوژمەی 224 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژاوای ھەولێر، نەخۆشخانەیەکی حکومییە و یەکێکە لەو نەخۆشخانەى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر رۆژانە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی دەکەن.