تەقەی خۆشی گەنجێکی کفری خستە نەخۆشخانە


964+


هونەر فارس – کفری

دوای بردنەوەی عێراق لە هەڵبژاردەی عومان، بەهۆی تەقەی خۆشیەوە گەنجێکی کفری بە گولەی وێڵ برینداربوو، لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

گەنجەکە ناوی سەرکۆ والیە و تەمەنی 33 ساڵە و دانیشتوی قەزای کفریە.

دوای بریندار بوونی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە لە کەلار، رزگار لەتیف وتەبێژی نەخۆشخانەکە بە +964ی راگەیاند، فیشەکەکە بەر سکی کەوتووە و پێویستی بە نەشتەرگەریی هەبووە بۆیە رەوانەی سلێمانی کراوە.

جەختیشیکردەوە برینەکەی زۆر قورس نییە و لە مەترسی دەرچووە.

ئەمشەو هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە بە ئەنجامی 3 – 2، بەوەش بووە پاڵەوانی 25ەمین جامی کەنداو.