رێگاوبانەکانیان خۆش دەکرێت

گوندەکانی دۆڵی باڵەیان دەحەسێنەوە

توانا نەقی

لە رێگەی پرۆژەی قیرتاوکردن و چاککردنی رێگاوبانەکان چەند گوندێکی سنووری دۆڵی باڵەیان لە ئیدارەی سۆران رێگاکانیان چاککراوە و نۆژەندکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە، پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی گوندەکانی سەرکان ــ کۆیلە بەدرێژایی چوار کیلۆمەتر و نیو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران جێبەجێ دەکرێت.

دەشڵێت، ئەو قیرتاوکردنە لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بە گوژمەی 670 ملیۆن دینار جێ بەجێ دەکرێت.

هەروەها دروستکردنی دیواری پاڵپشت و رێکخستەکان بە گوژمەی 245 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت.

بە تەواوبوونی ئەو رێگایانە ئاسانکاریەکی باش بۆ خەڵکی گوندەکانی دۆڵی باڵەیان لە سنووری ئیدارەی سۆران دەکرێت.