تیمی پاککردنەوەی گۆمەکانی چیای بەرانان. وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی.
ئاژەڵە کێویەکان سوودی لێوەردەگرن
گۆم و سەرچاوە ئاوییەکانی چیای بەرانان پاککراییەوە
964+
میدیا گۆران
کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان، لە هەڵمەتێکدا گۆم و سەرچاوە ئاوییەکانی چیای بەرانانیان پاککردەوە.
دلشاد محەمەد وتەبێژی راگەیاندنی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بە 964ـی وت، هەستاین بە پاککردنەوەی سەرجەم ئەو گۆم و سەرچاوە ئاوییانەی کە لە چیای بەرانان بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دروستمان کردبوو، ساڵانە بەر لە دەستپێکی وەرزی هاوین و لە کۆتایی وەرزی زستان دەست بە پاککردنەوەیان دەکەین.
سەبارەت بە سەرچاوە ئاوییەکان ئەوەشی وت، تا ئێستا گۆم و سەرچاوەکان تەنیا پێنج دانەن لەو بڕوایەش نین بەمزووانە ژمارەی گۆمەکان زیاتر بکەین چونکە چاودێری بەردەوامی پێویست دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاژەڵ و باڵندەی کێوی جۆراوجۆر سوودی لێوەردەگرن بۆ ئاوخواردنەوە وەک بزنی کێوی و گورگ و چەندین باڵندەی دیکە.