دەستگیرکردنی نۆ تۆمەتبار . وێنە : پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
له پێنجوێن و شۆڕش
به‌م به‌یانییه 9 كه‌س به‌تۆمه‌تى جیاواز ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ده‌ڵێت، به‌م به‌یانییه له دوو شوێنى جیاواز نۆ كه‌سیان ده‌ستگیر كردووە، كه ته‌واوى ئه‌م كه‌سانه سه‌رپێچی ژینگه‌ییان ئه‌نجام داوه.
له‌لایه‌ن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ناحیه‌ى شۆڕش له سەر چەمی باسەڕە هه‌شت هاوڵاتیان بە تۆمەتی راوی ماسی دەستگیر كردووه، ده‌ستیان بەسەر حه‌وت قوڵاپی راوکردن و تۆڕێك و ژمارەیەك ماسی راوکراویشدا گرتووه.
له سنوورى قه‌زاى پێنجوێنیش، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان، هاوڵاتیەكیان بە تۆمەتی زێدەڕۆیی لە سنووری شاخی جنەیەر دەستگیرکرد کە هەستابوو بە دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی گشتی .
پۆلیس ده‌ڵێت، بۆ هه‌ردوو ئه‌م رووداوانه پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و نۆ تۆمەتمباره‌كه‌ش رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.